رێكخراوی هاریكاری ئابووری و گەشەسەندنی جیهانی پێشبینی ئەوەدەكات رێژەی داكشانی ئابووری لەجیهاندا لەمساڵدا تەنیا لە 4.5% بێت ،لەكاتێكدا پێشتر پێشبینی ئەوەیكردبوو رێژەكە لە 6% بێت .
وەك رێكخراوەكە ئاماژەی پێكردوە پێشبینیە نوێیەكەی پەیوەندی بەباشبوونی دۆخی ئابووری چین و ئەمریكاو ئەوروپاوە هەیە.
ڕێكخراوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەگەر بێت و رێگە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بگیرێت و دۆخەكە كۆنترۆڵ بكرێت ئەوا سەرلەنوێ ئابووریی جیهان دەست بە گەشەسەندن دەكاتەوە.
پێشتر رێكخراوەكە لەراپۆرتێكیدا بڵاویكردبووەوە، كە چین لەچارەكی دووەمی ئەمساڵدا ئابوورییەكەی بەرێژەی لە 11.5% بووە و بەراورد بە چارەكی یەكەمی ئەمساڵی گرووپی( بیست) گەشەكردنی بەخۆوە دیوە و هەریەك لەهیندستان و مەكسیك و باشووری ئەفریكاش تاوەكو كۆتایی ساڵی 2021ئاستی گەشەكردنی ئابوورییان بەلاوازی دەمێنێتەوە.