کۆبونەوەی ژوورە بازرگانیەکانی عێراق بەڕێوەچوو

بەمەبەستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی  کێشە بازرگانی و پیشەسازیەکان لە تەواوی عێراقدا کۆبونەوەی یەکێتی ژوورە بازگانی و پیشەسازیەکانی عێراق بەڕێوەچوو.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕۆژی پێنجشەممە بەشداریکرد لە کۆبونەوەی یەکێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازیەکانی عێراق.

لەکۆبونەوەکەدا باس لەو کێشەو گرفتانە کرا کە هاتۆتە بەردەم کەرتی بازرگانی و پیشەسازی لەتەواوی عێراقدا و میكانیزم و پێشنیازه‌كان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌و گرفته‌كان خرایه‌به‌ر باس و گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا.