سایتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، وه‌زاره‌تی سامانه سر‌وشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاندوە، رۆژی شه‌ممه 29-6-2013 به‌رامبه‌ر به8ی پوشپه‌ری 2713ی كوردی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (گالف كیسترون) ی به‌ریتانی گرێبه‌ستێكیان واژۆكرووه، به‌مه‌به‌ستی وه‌به‌رهێنان له‌كێڵگه‌ی نه‌وتی شێخاندا.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سر‌وشتیه‌كانی هه‌رێمدا هاتووه، هه‌رێم ڕه‌زامه‌ندی نیشانداوه به‌مه‌به‌ستی فراوانكردن‌و پێشخستنی كێڵگه‌ی نه‌وتی شێخان له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیا به‌ریتانیه‌وه.
بڕیاریشه دوای پێشخستن‌و فراوانكردنی كێڵگه‌ی نه‌وتی شێخان ڕۆژانه 40 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌و كێڵگه‌یه‌وه به‌رهه‌مبێت، به‌گوێره‌ی پلانێكیش له‌سێ ساڵی داهاتوودا ئه‌و بڕه ده‌گاته 150 هه‌ار به‌رمیل نه‌وت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نداوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سر‌وشتیه‌كانی هه‌رێم، بڕیاره تاوه‌كو (2018) ئاستی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و كێڵگه‌یه بگه‌یه‌ندرێته (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ڕۆژێكدا.