عێراق هاوردەكردنی ٢٩ جۆر بەرهەمی ئێرانی قەدەغەكرد

عێراق هاوردەكردنی دەیان جۆری بەرهەمی خۆراكی لە ئێرانەوە قەدەغە دەكات.

شەهلا عەموری جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی ئێران بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاندوە، عێراق هاوردەكردنی ٢٩ جۆر بەرهەمی ئێرانی قەدەغەكردوە.

جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی ئێران روونكردنەوەی زیاتری لەوبارەیەوە داوە و رایگەیاندوە، دیارترین ئەو بەرهەمانەی كە عێراق هاوردەكردنی قەدەغەكردوە بریتین لە؛ خورما، بیبەر، پەتاتە، هێلكە، تەماتە، هەنگوین، مریشكی زیندوو، ماسی و ئاژەڵ.