وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق سیاسه‌تێكی نوێی داڕشتووه، به‌ئامانجی دیاریكردن‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی هێڵی ئینته‌رنێت‌و تۆڕی مۆبایل.
تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عێراق له‌زاری (عوده‌ی قاسم عه‌لوان) وته‌بێژی نوسینگه‌ی وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی عێراقه‌وه بڵاویكرده‌وه، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوو بووه له‌فراوانكردنی تۆڕی ڕیشاڵه ڕووناكی، به‌ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر به‌رفراوان، بۆ هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت‌و تۆڕی مۆبایل، بۆیه وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان سیاستێكی نوێی داڕشتووه، له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخه‌كانی به‌كارهێنانی هێڵی ئینته‌رنێت‌و مۆبایل له‌ڵایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، سه‌ره‌كیترین كاره‌كانی وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا، دابینكردنی تۆڕی ڕیشاڵی ڕووناكی بووه بۆ كۆمپانیاكانی تۆڕی مۆبایل له‌وڵاتدا.
وته‌بێژی نوسینگه‌ی وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان دوو گرێبه‌ستی گرنگ‌و مێژوویی واژۆكردووه، كه تایبه‌تن له‌پرۆژه‌كانی (فالكۆن)و (GBI)، كه ڕۆڵیان ده‌بێت له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رفراوانی تۆڕی ئینته‌رنێت‌و به‌نرخێكی گونجاو.