لهمڕۆ شهممه 12ی ئهیلولی 2020، هاتنه ناوهوهی بارههڵگر لە دەروازەی باشماخەوە بۆ هەرێم دهستپێدهكاتهوه، ئهمهش دوای ئهوهی چهند رۆژێك بوو راگیرابوو.
مەریوان عومەر، بەڕێوەبەری دەروازەی سنووری باشماخ رایگەیاندووه: “هۆکاری راگرتنی هاتنەناوەوەی بارهەڵگری ئێرانی لە دەروازەکەوە، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی بووە و هیچ پەیوەندییەکی بە سەردانەکەی مستەفا کازمییەوە نهبووه”.
راشیگهیاندووه: لەگەڵ بەرپرسانی ئێران گفتوگۆیان کردووە و کێشەکە چارەسەرکراوە، لە رۆژی شهممه 12ی ئهیلول، هاتنە ناوەوەی بارهەڵگرەکان دەستپێدەکاتەوە.
لە ماوەی رابردوودا، بارهەڵگرانی کورد رێگرییان لە هاتنەناوەوەی شۆفێرانی بارهەڵگری ئێرانی کرد بۆ ناو هەرێمی کوردستان و رایانگەیاند، ئەوە زیان بە بژێوی ژیانیان دەگەیەنێت.
شۆفێرەکان داوایانکرد هەمان رێکاری کاتی کەرەنتینە بەڕێوەبچێت کە بارهەڵگرە ئێرانییەکان لە سنووری باشماخ بارەکانیان دادەگرت و شۆفێرانی کورد بارەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان دەگواستەوە.