وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ئاشكرایكرد، عێراق گه‌شه‌سه‌ندنێكی ئابوری بێ وێنه له‌ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌خۆوه ده‌بینێت‌و ڕێژه‌ی بێكاریی له‌وڵاتدا بۆ (11%) دابه‌زیووه.
تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عێراق له‌زاری (عه‌لی شوكری) وه‌زیری پلاندانانی عێراقه‌وه بڵاویكرده‌وه، به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق، له‌مساڵدا به‌ڕێژه‌ی (2,9%) زیادیكردووه، وتیشی:”زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتوان لایه‌نێكی ئیجابی هه‌یه، ئه‌وه‌یش زیادبوونی سه‌روه‌تی مرۆیی‌و ده‌ستی كاره، لایه‌نه خراپه‌كه‌شی لاوازی ده‌سه‌ڵاته له‌دابینكردنی هه‌لی كاردا”.
وه‌زیری پلاندانانی عێراق ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، له‌ئێستا عێراق سێیه‌م وڵاته له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌زیادبوونی ڕێژه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی‌و زیادبوونی ژماره‌ی گه‌نجان، له‌نێوان ته‌مه‌نی (17) ساڵ بۆ (26) ساڵدا، وتیشی:”ڕێژه‌ی بێكاریی له‌مساڵدا كه‌میكردووه‌و گه‌یشتووه‌ته (11%) له‌نێو ئه‌و هاوڵاتیانه‌دا كه هیچ كارێك ناكه‌ن”.