ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی خانەوادەی کۆچکردو کاک ڕەفیقی وێنهگر ئەکات هیواخوازە خوا سەبوری دڵیان بدات ، کۆچکردوش ڕۆحی شاد بێت.
کاک ڕەفیق ئەو پیاوە خۆشەویستەی شار، ئەو هونەرمەندەی ، بە بارتەقای پەیمانگایەک پیشەو هونەری وێنەکرتنی فێری خەڵک کرد، ئەو پیاوەی ئەرشیفەکەی لە وێنەی دانسقەی کەسایەتیەکانی سلێمانیدا مێژویەکە بۆخۆی، کاک ڕەفیق ئەو جوامێرە بو هەر لە لاوێتیەوە لەگەڵ ئەرشیف کردنی مێژوی شارەکەیدا سەرقاڵبوو، لە خۆشی ناخۆشیدا خۆی چاوی شارو ، کامێراکەشی چاوی ڕوداوەکان بوو، ئەبێت بۆ کۆچی کاک ڕەفیق سەرخۆشی لە گشت سلێمانیان بکەین، کاک ڕەفیق وەک هەمو هونەرمەندە دەستو دەمو داوێن پاکەکان موڵکی سلێمانی بوو، ڕۆحت شاد پیاوە جوانە قسەخۆشەکە.