سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ئەندامانی ئەنجومەنی کاڕێگێڕی ژوور و بەڕێوەبەری ژوور، ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٠/٩/٨ کۆبونەوەی مانگانەی ژمارە نۆ ساڵی ٢٠٢٠ی ئەنجامدا.
لەکۆبونەوەکەدا باس لە تەواوی پشتیوانیەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرا بۆ کەرتی کشتوکاڵ و بەرهەمی ناوخۆی و بەگەڕخستنەوەی کارگە ناوخۆیەکان و زیادکردنی دەرفەتی کارکردن.
بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکە تەرخانکرا بۆ باشکردنی کاری بازرگانی و ئەو کێشەو بازرگانیانەی هەیە، تەواوی ئەوکێشەو گرفتانە باسکرا کە بەهۆی فایرۆسکی کۆرۆناوە بۆتە ڕێگر لەبەردەم کەرتی پیشەسازی و بازرگانی، میکانیزمەکانی هەنگاونان بۆ چارەسەردنی باسی لێوەکرا.
لەکۆبونەوەکەدا جەخت لەوە کرایەوە، ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی هەوڵەکانی بەردەوامبێت بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمی ناوخۆی هاندانی گەنجان بۆ ئەنجامدانی پرۆژەی بچوک.