لیرەی توركی ئەمڕۆ دووشەممە 7ی ئەیلول دابەزینێكی پێوانەیی نوێی تۆماركرد و درێژەی بەو دابەزینەی دا كە بەهۆی مەترسییەكان دەربارەی هەڵاوسان و سیاسەتی دراوی ئەو وڵاتە و كەمبوونەوەی یەدەگی دراوی بیانی لە بانكی ناوەندی ڕووی لێكردووە.
ئەوەی نیگەرانی زیاتر كردووە بەرزبوونەوەی خواستە لەنێو هاوڵاتیانی توركیا لەسەر دراوی بیانی و ئاڵتون، هەروەها ئەگەری ئەو سزایانەی لەلایەن یەكێتی ئەوروپاوە ڕووبەڕووی توركیا دەبێتەوە بەهۆی ناكۆكیەكانی لەگەڵ یۆنان لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا.
لیرە بەڕێژەی 0.4% دابەزی و گەیشتە 7.4641 بەرامبەر بە دۆلار، بەراورد بە داخستی ڕۆژی هەینی كە 7.4410 بوو.
لە كاتێكی پێشتری ئەمڕۆشدا لیرە 7.4650ی تۆماركرد كە لاوازترین ئاستیەتی كە بەڕێژەی 20% كەمترە بەراورد بە سەرەتای ئەمساڵ.