حەوت رۆژە نەوتی كەركوك نەبوەتە میوانی بەندەری جەیهان

سەرچاوەیەك لە كۆمپانیای نەوتی باكور رایگەیاند، هێشتا كەركوك نەیتوانیوە هەناردەكردنی نەوت بە بۆریەكانی جیهانی توركیدا دەستپێبكاتەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەكە، راوەستانی هەناردەی نەوتی كەركوك بۆ جیهانی توركی، پەیوەندیی بەبوونی كێشەی تەكنیكیەوە هەیە.
سەرچاوەكە باسی ئەوەشیكردووە، كە پێدەچێت لەماوەی 24 كاتژمێری داهاتوودا هەناردەكردنی نەوتی كەركوك بەرەو بەندەر جیهانی توركی دەستپێبكاتەوە.