بەگوێرەی دەستەی ئاماری توركیا “توركستات”، مانگی تەممووز عێراق لە ریزبەندی چوارەم ھاتووە وەك گەورەترین ھاوردەكاری توركیا بە تێكڕای 743 ملیۆن دۆلار، ھەرچی پلەی یەكەمیشە بەر ئەڵمانیا كەوتووە بە تێكڕای ملیارێك و 468 ملیۆن دۆلار و دواتر بەریتانیا دێت بە 973 ملیۆن دۆلار و ئەمەریكا و فەرەنسا لە پلەكانی چوارەم و پێنجەمدا دێن، کە 32.2%ـی كۆی ھاوردەكانی توركیایان پێكھێناوە.
توركستات روونیکردووەتەوە، عێراق وەك گەورەترین ھەناردەكاری توركیا لە ھەمان ماوەدا، لە پلەی پێنجەمدا ھاتووە بە تێكڕای 962 ملیۆن دۆلار، چین لە پێشەنگە بە بەھای ملیارێك و 912 ملیۆن دۆلار و دواتر ھەر یەك لە ئەڵمانیا، رووسیا، ئەمەریكا دێن ئەو پێنج وڵاتە 19%ـی كۆی ھەناردەكانی توركیایان پێكھێناوە لەھەمان ماوەدا.