سیروان محەمەد: لەمەودا باری ترانزێت لە دەروازە سنورییەکان داناگیرێت


سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت “داوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردودا ھەوڵەکانمان خستەگەڕ بەمەبەستی ئاسانکاریکردنی زیاتر بۆ ھاوردەکردنی کاڵای بازرگانان لە دەروازە سنوریەکان بڕیاردرا لەمەودا داوایی پشکنینی کۆرۆنا ڕاستەوخۆ بارھەڵگرەکان داخڵی ھەرێمی کوردستان بن”.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت “لەماوەی ڕابردودا کێشە و گرفت بۆ بازرگانان دروست ببوو لە کاتی ھاوردەکردنی کاڵاکاندا، ئێمەش ھەوڵەکانمان خستەگەڕ و پەیوەندیمان کرد بە لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە خۆشبەختانە بڕیاردرا لەمەودا بە پشکینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بارھەڵگرەکان لە داروازە سنورییەکانە بێنە ھەڕێمی کوڕدستانەوە بەبێ ئەوەی بارەکان دابیگیرێت”.

جەختی لەوەش کردوە بڕیارەکە لە ڕۆژی یەکشەممەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.