ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز راپۆرتێكی شیكاریی وردی لە بارەی غازی قەتەر و گرنگیی ئەو سەرچاوە سروشتیە بۆ سەر دەسەڵات و پێگەی سیاسی قەتەر بڵاوكردووەتەوە.
بەگوێرەی راپۆرتەكە، زۆربەی سەرمایەی قەتەر بەهۆی فرۆشتنی غازی شلەوە بەدەستدێت، كە لەكێڵگەی باكوری وڵات بەرهەمدێت، ئەو كێڵگەیەش بەگەورەترین كێڵگەی غاز لە جیهاندا ئەژماردەكرێت و هەریەك لە قەتەر و ئێران تێیدا بەشدارن.
رۆیتەرز روونیكردووەتەوە، وڵاتانی خۆرئاوا تەكنەلۆژیای پێشكەوتوویان بۆ قەتەر دابینكردووە بۆ ئەوەی بەشە غازەكەی خۆی پەرەپێبدات، بەڵام لەهەمان كاتدا رێگریی لە ئێران دەكات.
ئەوەش خراوەتەڕوو كە قەتەر گەورەترین یەدەكی غازی لەجیهاندا هەیە.