دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له فه‌ریزه‌ی حه‌ج، کچه هونه‌رمه‌ندی میسری یوسرا، هێرشی توندی کرده سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی تۆمه‌تباریان کردووه به 100 جار سێکس کردن له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند عادل ئیمام.
به‌پێی هه‌واڵێکی گۆڤاری (سه‌یده‌تی) یوسرا پرسیاری له خاوه‌نی که‌ناڵی (ئوممه) به ناوی ئه‌بو ئیسلام کردووه که تۆمه‌ته‌که‌ی داوه‌ته‌پاڵ و پێی وتووه: “منت بینیووه سێکس له‌گه‌ڵ عادل ئیمام بکه‌م؟ ئیسلام و ئایین له‌کوێی ئه‌م قسانه‌ی تۆدایه؟ به‌سه په‌یداکردنی ناو و ناوبانگ له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵکی تر”.
یوسرا زیاتر تووڕه بووه‌و وتوویه‌تی: ” تۆ حه‌قت چییه؟ من ئازادم چی ده‌که‌م، من نابمه کاڵایه‌کی هه‌رزان بۆ هیچ شوێنێک.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد که خاوه‌نی ئه‌م که‌ناڵه‌ش ده‌یه‌وێت وه‌ک عه‌بدوڵا به‌در، که له‌سه‌ر حسابی هونه‌رمه‌ند ئیلهام شاهین ناوبانگ بۆ خۆی په‌یدا بکات و داواشی له خه‌ڵک کرد ته‌مه‌شای ئه‌و که‌ناڵانه نه‌که‌ن که ئه‌م جۆره هه‌واڵانه بڵاوده‌که‌نه‌وه.
له کۆتاییدا یوسرا روونی کرده‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ر تاوانێکیشی کردبێت، ئه‌وا دوای حه‌جکردنی له‌هه‌موو ئه‌و تاوانانه پاکبووه‌ته‌وه که ئه‌نجامی داون.
پێشتر ئه‌بو ئیسلامی خاوه‌نی که‌ناڵی (ئوممه)ی میسری هاوشێوه‌ی ئیسلامییه‌کانی دیکه هێرش کرده سه‌ر کچه هونه‌رمه‌نده‌کانی میسر و ئه‌مجاره‌یان یوسرایان تۆمه‌تبارکرد به‌وه‌ی تائێستا 100 جار سێکسی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند عادل ئیمام کردووه.