كورتھێنانی بازرگانی توركیا لە سەر بنەمای ساڵانە، لە مانگی ئابی رابردوو بۆ 169.7% بەرزبوویەوە و گەیشتە 6.312 ملیار دۆلار.
داتاكانی وەزارەتی بازرگانی توركیا ئاشكرایكرد، كەلوپەلی ھاوردە بە رێژەی 20.64 زیادیكردووە و گەیشتووەتە 18.78 ملیار دۆلار لە بەرامبەردا ھەناردە بە رێژەی 12.46 كەمیكردووە و گەیشتووەتە 12.46 ملیار لە مانگی ئابدا.
ھەروەھا رێژەی ھاوردەی زێڕ بەرێـژەی 394% زیادیكردووە، كە زیاترین ھاوردەی مانگانەیە لە ساڵی 1989 وە.