نوسینی: تایله‌ر كۆوێن
وه‌رگێرانی له ئینگلیزییه‌وه: لوقمان غه‌فوور
سه‌رچاوه: بۆلۆمبێرگ- 23ی دیسێمبه‌ری 2019
زۆربه‌ی جار چین وه‌سفده‌كرێت به‌وه‌ی دووه‌م به‌هێزترین ئابوری هه‌یه له جیهاندا، هه‌تا ده‌شێت له‌ئاینده‌دا ببێت به یه‌كه‌م، وێرای ئه‌و پێشبینیانه‌ی تاراده‌یه‌ك ده‌كرێن. له هه‌قیقه‌تدا له رێگه‌ی پێودانگه‌كانی (هاوسه‌نگی له كڕینی كه‌لوپه‌لدا) – پابه‌ندبوون به جیاوازی بژێوی ژیان- چین ژماره 1. ئه‌م پێشبینیانه راستن به‌ڵام تاریك و تنۆكن. چین زۆر هه‌ژارتره به‌راورد به ئه‌مریكا، دواتر به داتا گوزارشت له‌مانه ده‌كه‌ین.
خاڵی سه‌ره‌كی بریتییه له جیاوازی نێوان داهات و سه‌روه‌ت و سامان و ئه‌و ژمارانه‌ی وابه‌سته‌ن به ئه‌ژماردنی به‌ره‌وپێشچوونی داهات: به‌و مانایه‌ی، رێژه‌ی كه‌لوپه‌ل و خزمه‌تگوزارییه به‌رهه‌مهاتووه‌كان له ده‌وڵه‌تێكی دیاریكراو له ساڵێكدا. سه‌روه‌ت و سامان بریتییه له خوێندنه‌وه‌ی یان ئه‌ژماردنی كۆی گشتی سه‌رچاوه‌كان له ده‌وڵه‌تدا. وێرای ئه‌مانه، هه‌میشه ده‌لاقه‌یه‌كی گه‌وره له‌نێوان سامان و داهاتدا هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی له‌به‌رزترین ئاستدا ده‌بێت بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ ده‌وڵه‌مه‌ند و جێگیر و ئارامن وه‌ك ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
كاتێك قسه له‌سه‌ر سه‌روه‌تی نیشتمانی ئه‌كه‌ین، ئه‌وا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پێشكه‌وتنی گه‌وره‌تری هه‌یه به‌رامبه‌ر به چین، هه‌تا ده‌شێت سێ هێنده زیاتریش بێت. كه ئه‌مه هه‌ڵسه‌نگاندنێكی زۆر ورده كه له‌لایه‌ن مایكل بیلی-ه‌وه له زانكۆی تافتس نوسراوه، پشتبه‌ستن به‌و داتایانه‌ی بانكی ده‌ولی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی پشت زیادبوونی سه‌روه‌تی نیشتمانی ئه‌مریكا بوونی ژینگه‌یه‌كی سروشتی ئاست به‌رزه. ئه‌مریكا هه‌وایه‌كی پاك، ئاوی پاك و ئالیه‌تێكی دامه‌زراوه‌یی و بیرۆكراتی زۆر زیاتره بۆ پاراستنی ژینگه‌كه‌ی. ئه‌مریكا سه‌رچاوه‌ی ئاوی زیاتری هه‌یه، و باشتر ده‌ستی پێی ده‌گات. باكوری چین به‌تایبه‌تی بۆ ماوه‌یه‌كی دورودرێژه ئه‌ناڵێنێت به‌ده‌ست كێشه‌ی ئاوه‌وه و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا زۆر زیاتر ئاوی بۆ باكوری خۆرئاوای دابینكردووه وه‌ك له‌وه‌ی چین بۆ باكوری دابینكردووه.
هه‌روه‌ها ئه‌مریكا نه‌وت و گازی زیاتره له چین، زۆر كه‌م پشت به وڵاتانی بێگانه ده‌به‌ستێت بۆ دابینكردنی وزه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌ركردنی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه به‌رده‌ستتره و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆرتر توانای هه‌یه بێ ترس به‌كاربهێنرێت. هه‌روه‌ها ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا زه‌وی زۆر زیاتره كه بۆ كشتوكاڵ بشێت وه‌ك له چین كه ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌مریكا سه‌رچاوه‌ی بژێوی خۆراكی جیهانه.
به‌دڵنیایی، ئه‌م مادده خۆراكییانه و نه‌وت، ئه‌نجامی كۆی به‌رهه‌می خۆماڵی پیشانده‌دات، به‌ڵام هێشتنه‌وه‌ی به‌های درودرێژی ئه‌م سه‌رچاوانه، له نێویاندا ئاسایشی جیۆپۆلیتك كه پێشیانخستووه، زۆر زیاتره به‌ره‌وپێشچووه له كۆی به‌رهه‌می خۆماڵیدا. هه‌روه‌ها چین له مێژه تا ئه‌وپه‌ڕی ئاستی ترسناك ئه‌ناڵێنێت به‌ده‌ست گرفتی پیسبوونی خاكوخۆڵهوه، و زۆر ئه‌سته‌میشه بتوانێت چاره‌سه‌ری كێشه‌ی پیسبوونی ژینگه بكات بۆ چه‌ندین ساڵی تر.
بۆیه: ئه‌گه‌ر تۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی جێگیری درێژخایه‌ن هه‌ڵبژێریت بۆ هه‌ریه‌ك له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و چین، ئه‌وا ئه‌مریكا سه‌ركردایه‌تی ئاشكرای ئه‌مه ده‌كات.
به‌شێكی تر له‌و بۆشایی سه‌روه‌ت و سامانه، گه‌شه‌سه‌ندنی خوێندنی باڵایه، له ئه‌مریكا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له دامه‌زراوه‌ی خوێندنی باڵا –ی پێشه‌نگی له جیهاندا هه‌یه. كه كێبڕكێی ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌می چین ده‌كات، بۆ نموونه زانكۆی په‌كین و تشینگوا كه له تۆپی یه‌كه‌مینه‌كانن. دامه‌زراوه‌كانی نموونه‌ی هارڤارد و پرنستن و ئێم ئای تی بنیاتی براند و ئابڕوویه‌كی باشی ناوه بۆ توێژینه‌وه‌ی باوه‌ڕپێكراو و لێكۆلێنه‌وه‌ی خۆرایی كه ئه‌مه بۆ چین ئه‌سته‌مه سه‌ركه‌وتوو بێت تێیدا، به‌تایبه‌تی به‌ده‌ر له زانسته قورسه‌كان (زانستی سروشتیه‌كان و فیزیاییه‌كان).
هه‌روه‌ها ئه‌مریكا له رووی بیناسازیی و ئهپارتمانهوه كهشخهتر و زۆر به‌تواناتره وه‌ك له چین و بۆ ماوه‌یه‌ی چه‌ندین سه‌ده‌یه ئه‌م ستراكچه‌ره به‌رده‌وامه. كه‌مترین گومان هه‌یه له بازاڕی خانووبه‌ره جا كه تۆ بته‌وێت بیر له هه‌ڵبژاردنی بینا یان خانوو بكه‌یته‌وه. به‌ڵام تائێستا چین پێویستی به‌وه‌یه كه بینای زۆر بنیات‌بنێت بۆ له‌خۆگرتنی لێشاوی به‌رده‌وامی كرێكاری گونده‌كان. هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری خێرا له چین له‌وپه‌ڕی باشیدایه، به‌ڵام كرێی ساڵانه‌ی تاك نزمه، به‌شێوه‌یه‌ك پشكی داهاتی ساڵانه‌ی تاك تاڕاده‌یه‌ك وه‌ك مه‌كسیك وایه، كه ئه‌مه له‌ژاپۆن نزمتره.
به‌های قازانجی بێ شوماری كۆمپانیاكان یه‌كێكی تره له جیاكه‌ره‌وه باشه‌كانی ئه‌مریكا، ناوی برانده ئه‌مریكییه‌كان له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ناسراوتره وه‌ك له‌وانه‌ی چین، له‌رووی كوالێتی و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌وه سه‌ركه‌وتوون. چین ماركه‌ی هاوشێوه‌ی وه‌ك كۆكا كۆلا و ماكدۆناڵد و گۆگل-ی نییه، به‌ده‌رله‌وه‌ی چین له سێكته‌ری ته‌كنۆلۆژیادا لهژماریهك براندی چنگكهوتودا، ده‌رده‌كه‌وێت. كڕیاره جیهانییه‌كان هه‌تا ئێستا زیاتر برسین بۆ به‌رهه‌مه ئه‌مریكییه‌كان و ئه‌م جیاكراوه‌یه ناشێت وا به‌زوویی له‌به‌رچاو ون ببێت. به‌ڵێ، خواردنه چینییه‌كانیش خۆشه‌ویست و جیاوازن له‌سه‌رتاسه‌ری دنیادا به‌ڵام جیاكه‌ره‌وه‌كانی خواردنی چینی نه‌ك ته‌نیا لای چینییه‌كان ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه به‌ڵكو لای كۆچبه‌ره چینییه‌كانیش كۆنترۆڵ كراوه (له‌ناو چینییه‌كان زیاتر تێنه‌په‌ڕیوه-وه‌رگێر).
ده‌شێت ئه‌م بهراودكارییه چوونیهكهش سوودبه‌خش بێت: فۆكس ناخه‌ینه سه‌ر به‌راوردكاری نێوان دوو كه‌سێتیی وه‌ك بێل گیتس و وارن بوفیت (بێل گێتس-ی ئه‌مریكی، دووه‌م سه‌رمایه‌داری جیهانه كه سه‌روه‌ته‌كه‌ی 107 ملیار و 400 ملیۆن دۆلاره، وارن ئیدوارد بوفیت- وه‌به‌رهێنه‌رێكی ئه‌مریكی كه سه‌روه‌ته‌كه‌ی 86 ملیار دۆلاره و چواره‌مین كه‌سی ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهانه- وه‌رگێڕ)، له‌سه‌ر ئه‌و ماڵ و موڵك و پاره‌یه‌ی كه هه‌ر یه‌كه‌یان له جیهاندا چنگیان كه‌وتووه. له‌بری ئه‌وه‌ی ئه‌وان سه‌یری سه‌ره‌وه‌ت و سامانه‌كه‌یان بكه‌ن- كه سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌یان كۆكراوه‌ی داهاتی ساڵانه‌ی پێشوتریانه و كه‌مترین پاره‌یان به‌فیرۆداوه.و پێویسته ده‌وڵه‌تان به باشی ئه‌مه جێبه‌جێ بكه‌ن.
ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه بۆ ئه‌وه‌ی ئیتر بڵێین كه ئه‌مریكا پاڵی لێباته‌وه و چالێنجهكانی پێشكه‌وتن پشتگوێ بخات كه له‌رووی گه‌شه‌سه‌ندنه‌وه له چین به‌دیده‌كرێت. به‌ڵام هه‌ر به‌راوردكارییه‌كی راستگۆیانه له‌نێوان هه‌ردوو وڵات پێویستی به سه‌یركردنی به‌ڵگه‌كان هه‌یه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وا له ئه‌مریكا ده‌كات كه له‌پێشه‌وه بێت.
*تایله‌ر كۆوێن: ستووننوس له بلۆمبێرگ و مامۆستای زانستی ئابوری له زانكۆی جۆرج میسۆن له‌شاری فیرفاكس له ویلایه‌تی فێرجینیا و نووسه‌ری پیگه‌ی تایبه‌تی Marginal Revolution. خاوه‌نی كتێبه بهناوبهنگهكهی ” توێژی قایل و رووپایی: بنكۆڵكردنی شكستی خود له خه‌ونی ئه‌مریكیدا.