وەزارەتی دارایی چەند رێنماییەكی نوێی دەركرد


وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی قەرزی پێشینە و (غەرامە)ی پێشینەی سندوقی نیشتەجێكردن چەند رێنماییەكی نوێی دەركرد.

بەگوێرەی رێنماییەكانی وەزارەتی دارایی بێت، بەرێژەی 15% لێخۆشبوون بۆ هاوڵاتیان دەكرێت لەقەرزی پێشینەو ( غەرامە)ی پێشینەی سندوقی نیشتەجێكردن، بەمەرجێك هەموو قەرزە كەڵەكە بووەكان بەیەك گوژمە تا رۆژی 1-11-2020 بگەرێندرێتەوە، لەگەڵ درێژكردنەوەی ماوەی سەرجەم قەرزەكانی هاتوو تا هەمان رێكەوت.

هەروەك ئەوەش روونكراوەتەوە، بەرێژەی 15% لێخۆشبوون لەو پێشینانە دەكرێت كەلەئەستۆی هاوڵاتیان ماوە، لەو ماوەیەی كە بۆیان دیاریكراوە ئەگەر بیداتەوە بەشێوەی نەقدی.