بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ئەندامانی رێكخراوی وڵاتانی بەرهەمهێنەری غاز، كۆنگرەیەك بۆ تاوتوێكردنی رەوشی غاز لەبازاڕەكانی جیهاندا لە مۆسكۆی پایتەختی روسیا بەڕێوەببەن.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵی روسیا، كۆنگرەكە دوو رۆژ دەخایەنێت و تێیدا باس لە دۆزینەوەی رێگەچارەیەك بۆ پەرەدان بەبواری غاز لە بازاڕەكانی جیهاندا دەكرێت.
حكومەتی مۆسكۆ رایگەیاند، دەیەوێت لەرێگەی كۆنگرەی وڵاتانی بەرهەمهێنەری غازەوە، هەڵوێستەكان لەبارەی ئایندەی غازەوە لە بازاڕەكاندا یەكبخات.
حكومەتی بەغداش بەشداری كۆنگرەكەی كردووە و رایگەیاندووە، دەیەوێت دوای دەرچوونی لەژێر بەندی حەوتەم، پەیوەندییە ئابورییەكانی پتەو بكات بەتایبەت پەرەدان بەكەرتەكانی نەوت و غاز.