کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکانی سلێمانی هۆکاری گرانبونی مریشک لەبازاڕەکاندا ئاشکرادەکات و ڕایدەگەیەنێت له مانگی سێی ئهمساڵهوه تاكو مانگی ههشت مانگدا بڕی ٢٥ ملیار دینار زیان بەر خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکان کەوتووە.
نازم عبدووڵا، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان ڕاگەیاند” مریشک نرخی بەشیوەیە وەها بەرزنەبۆتەوە زیان و زەرەری خاوەن کێڵگەکان پڕکاتەوە ئەم بەرزبونەوەیەش کاتییە لەناو کێڵگە پەلەوەریەکان بە ٢ هەزار و ٤٠٠ دینار دەفرۆشرێت”.
راشیگەیاند “تا ئێستا نیوکاسڵ لەناو کێگەپەلەوەریەکان هەرماوە و ڕۆژانە چەندین مریشک بەهۆیەوە دەمرن و دەبێتە زیان بۆ خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکان کە تائێستا زیانی بە لە ٪٨٠ کێڵگەکان گەیاندووە”.
ئەوەشی ڕونکردەوە لەسەرەتای ئەمساڵەوە هەتا کۆتای مانگی هەشت بەبڕی ٢٥ ملیار دینار زیان بەر خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکان کەوتووە.
جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان دەشڵێت “بەتەنها پارێزگای سلێمانی ساڵانە بڕی ٢٥٠ بۆ ٣٠٠ هەزار تۆن مریشکی زندوو بەرهەم دەهێنین بەبەڵگەو داتا ئەوە دەسەلمێنین، بۆیە داواکارین لەهەموو لایەنەکان و دەستگاکانی ڕاگەیاندن پشتیوانی حەم کەرتی ناوخۆییە بکەن و لەیەڵن توشی داڕمان ببن”.
ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات لە ئێستادا حکومەتی هەرێم نرخی گومرگی لەسەر هێلکەی تروکاندن بەرز کردۆتەوە کەئەمەش هۆکارێکی ترە بۆ گرانبونی نرخی مریشک.