هاتنی گه‌شتیار بۆ سلێمانی كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازاڕ دروستكردووه دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی پێنج مانگ به‌هۆی نه‌خۆشی كۆرۆنا كه‌رتی گه‌شتیاری به‌ته‌واوی وه‌ستابوو، به‌رپرسی كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كانی سلێمانی رای ده‌گه‌یه‌نێت، هاتنی گه‌شتیار و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ گه‌شتی ئاسمانی كاری هۆتێل و كۆمپانیاكانی كردووه‌ته‌وه.
عه‌تا ئه‌نوه‌ر، به‌رپرسی كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كانی سلێمانی راگه‌یاند، به‌هۆی هاتنی گه‌شتیاره عه‌ره‌به‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك گه‌شتی ئاسمانی له نێوان سلێمانی و وڵاتان وایكردووه، كه‌رتی گه‌شتیاری جووڵه بكاته‌وه و كاری هۆتێل و كۆمپانیاكانیش بكرێته‌وه.
پێنج مانگه به‌هۆی كۆرۆنا و وه‌ستاندنی گه‌شته‌كان و نه‌هاتنی گه‌شتیاری عه‌ره‌ب، كاری هۆتێل و كۆمپانیاكانیش وه‌ستابوو
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه پێنج مانگه به‌هۆی كۆرۆنا و وه‌ستاندنی گه‌شته‌كان و نه‌هاتنی گه‌شتیاری عه‌ره‌ب، كاری هۆتێل و كۆمپانیاكانیش وه‌ستابوو.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی دراوه، رۆژانه نزیكه‌ی 100 گه‌شتیاری عه‌ره‌ب روو ده‌كه‌نه سلێمانی و له رۆژانی پێنجشه‌م و هه‌ینی ژماره‌كه به شێوه‌ی به‌رچاو بۆ هه‌زاران گه‌شتیار به‌رز ده‌بێته‌وه و به‌شێك له‌و گه‌شتیارانه‌ش روو له میوانخانه و هۆتێله‌كان ده‌كه‌ن.
نه‌وزاد كامیل، شاره‌زای بواری ئابووری راگه‌یاند، جووڵه‌ی گه‌شتیار و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان و هاتنی گه‌شتیار راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازاڕ و ئابووری ناوچه‌كه ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه كاری خاوه‌نكار و هۆتێله‌كان ده‌بوژێته‌وه و هاووڵاتییان و خاوه‌ن كاره‌كان سودمه‌ندی یه‌كه‌من له هاتنی گه‌شتیاران.