وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایدەگەیەنێت، لەپێناو پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی، داوای قەدەغەكردنی هاوردەی بەرهەمی تەماتە دەكات.
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەنووسراوێكدا بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری داوای قەدەغەكردنی هاوردەكردنی بەروبوومی تەماتە دەكات و رایگەیاندووە، پاڵپشت بەیاسای پاراستن و پێشخستنی بەروبومی كشتوكاڵی ژمارە ٤ی ساڵی ٢٠٠٨، پاڵپشت بەنووسراوی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ٦٥٤٧ لەبەرواری ٢٢ی ١٠ی ٢٠١٤ تایبەت بەپاراستنی بەرهەمی خۆماڵی، بڕیاریاندا بەقەدەغەكردنی هاوردەكردنی بەروبومی تەمامەت لەدەرەوەی وڵات لەڕێكەوتنی ٢٧ی ئابی ٢٠٢٠بۆ كاتێكی نادیار.
هەر لەنووسراوەكەدا هاتووە، تەنها رێگە بەو بەروبومانە دەدرێت كە مۆڵەتی هاوردەكردنیان وەرگرتووە تا دەرچوونی ئەم نووسراوە بەڕەچاوكردنی وەرگرتنی باج لێیان بەپێی خشتەی باجی ئەمساڵ (نابێت هیچ مۆڵەتێكی نوێی هاوردەكردن بدرێت لەدوای دەرچوونی ئەم نووسراوەمان).