جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، قوباد تاڵەبانی لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای پڕۆژەی گەشتیاری دوكان-ی کرد، کە پڕۆژەیەکی گەشتیاریی ستراتیژییە و دەكەوێتە شارۆچكهی دوكان سەربە پارێزگای سلێمانی.
بهپێی ههواڵێك كه له ماڵپهڕی حكوومهتی ههرێمی كوردستاندا بڵاوكراوهتهوه، ئاماژه بهوهكراوه، لە کۆبوونەوەکەدا، خاوەنی کۆمپانیاکانی فاروق گروپ، فاروقی مەلا مستەفا، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، بەشداربوون، گفتوگۆ كراوه لەبارەی چۆنێتی بەڕێکردنی رێکارە یاسایی و کارگێڕییەکان بۆ ئەوەی بتوانرێت لەماوەی داهاتوودا دەستبکرێت بە جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژە ستراتیژییە نیشتمانییە.
باس لهوهشكراوه، قوباد تاڵهبانی ئاماژەی بە گرنگی ئەو پڕۆژە ستراتیژییە کردووه کە هەر لە قۆناغەکانی سەرەتایی دەستپێکردنی ژمارەیەکی زۆر لە هەلی کار دەڕەخسێنێت و دواتر دەبێتە هۆکاری جموجوڵێکی بازرگانی گەورە لە هەرێمی کوردستان بەگشتیی، جگە لەوەش دیمەنێکی گەشتیاری جوان دەبەخشێتە دەڤەرەکە کە ئەمەش دهچێته خانەی پلانی حکوومەتی هەرێم بۆ گەشەپێکردنی کەرتی گەشتوگوزار و دواتر فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهاتی دارایی.
جێگری سهرۆكی ئهنجوومهنی وهزیران، راشیگهیاندووه: ” ئێمە لە حكوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەین بۆ هەموو ئاسانکارییەک بۆ ئەوەی ئەو پڕۆژە گرنگە سەرپێبخەین کە لەلایەک سوودی راستەوخۆی بۆ هاووڵاتییان دەبێت و لەلایەکی تریش دەبێتە ئامرازێک بۆ گەشەکردن و پتەوکردنی ژێرخانی ئابووری لە هەرێمی کوردستان”.
لای خۆیەوە خاوەنی کۆمپانیاکانی فاروق گروپ ئامادەیی دەربڕی بۆ دەستپێکردنی پێدانی قەرەبووی دارایی بەو ھاوڵاتییانەی کە زەویەکانییان دەکەونە چوارچیوەی پلان و سنووری زەوی پڕۆژەکە و دواتریش دەستبکرێت بە پڕۆژەکە.
ھەروەھا بڕیاردراوه کۆبوونەوەکان بەردەوامییان هەبێت بۆ ئەوەی ئاسانکاریی زیاتر بکرێت و لە ئایندەیەکی نزیکدا قۆناغەکانی ئامادەکاری دەستپێکردنی پڕۆژەکە بکەونە سەرپێ.
دواتر بۆ دەستپێكردنی ئەم پڕۆژەیە حكوومەتی ھەرێم و گروپی كۆمپانیاكانی فاروق، بەھاوبەشی، كۆمپانیایەكی جێبەجێكار پێكدهھێنن.