(Relief International)رێكخراوی فریاكەوتنی نێودەوڵەتی كاری فریاكەتن و وە گەشەپێدان كاردەكات بەجێبەجێكردنی پرۆژەی جۆراو جۆر بۆگەیاندنی فریاكەوتن و گەشەپێدان .وەلەم بوارەدا رێكخراوی فرایاكەوتنی نێودەوڵەتی هەڵدەستێت بەجێبەجێكردنی پِرۆگرامی WLIFT(بەتواناكردنی ژنانی خاوەن كار) لەڕێگای بەكارهێنانی ئەنتەرنێت بۆفراوان كردن و گەشەكردنی پرۆِژەی بچووك(SME ) و مام ناوەندی لەعێراق. ئامانجی ئەم پڕۆگرامە (50 ) ژنانی خاوەن كار دەبێت لەهەریەك لە شاری سلێمانی , وە هەولێر , وە نەجەف, دەكرێ َ ئەم پڕۆگرامە چەند پارێزگایەكی تر بگرێتەوە بە پێ ی پێداویستیەكانی بازاڕو بووژانەوەی ئابووری . ئەم پڕۆگرامە پێك هاتووە لە پاكێجێك خزمەت گوزاری پڕاو پڕ بەپێی پێداویستیەكانی ژنانی خاوەن كارەكان , لەگەڵ وەرگرتنی قەرز ( وەئەمەش بەشێوەی بەهێزكردنی توانای ژنانی خاوەن كار دەبێت , لەرێگای ڕاهێنانی بەكۆمەڵ وە وراهێنانی تایبەتمەند, وەرێنمایی كردن بۆگەشەپَكردنی پڕۆژەكانیان ) وەئەم كارە ئەبێتەهۆی زیادكردنی ژنانی خاوەن كار لەكاری شارستانی كۆمەڵگادا.
شێوەو پێوەرەكانی ژنانی خاوەن كار لە(پرۆگرامی بەرەو پێشچوونی دارایی ژنانی خاوەن كار لە ڕێگەی ئەنتەرنێتەوە )
ئەم پرۆگرامە ئەو ژنانەی خاوەن كارانە ئەگرێتەوە كە دانیشتووی عێراقن و خاوەنی پڕۆژەن و وە سەرپەرشتی پڕۆژەكانیان لەلایەن خودی خۆیانەوە بەرێوە دەچێت :
•توانای خوێندنو نووسینوو بەرێكردنی ئیش و كاری ژمێریاری سەرەتایی هەبێت .
•ئەو ژنە خاوەن كارانەی كەكارمەند ان دادەمەزرێنن لەكارەكانیاندا وەگرنگی ئەدەن بەفراوان كردنی كارەكانیالەروویبەرزكرنەوەی توانای كارمەندانەوە ,وەئارەزووی زیادكردنی قەبارەی فرۆشتن بكەن كەئەبێتە فراوان بوونی قازانج لە پڕۆژەكانیندا.
• ئەو ژنانە چانسی زیاتریان هەیە كە توانای سەرەتایی قسەكردن و نووسینی ئینگلیزی هەبێت وەهەروەها توانایەكی سەرەكی هەبێت لەسەر بەكارهێنانی كۆمپیتەر.
پەیرەو و پڕۆگرامیژنانی خاوەن كار لە (پرۆگرامی بەرەو پێشچوونی دارایی ژنانی خاوەن كار لە ڕێگەی ئەنتەرنێتەوە )
ئەم پڕۆگرامە كار دەكات بۆ ( 50 ) ژنی خاوەن كار كەخاوەنی پڕۆژەی بچووك و مام ناوەندین . كەبریتیە بەپێدانی پاكێجێكی خزمەت گووزاری پڕاو پڕ , كەپێك هاتووە لەچەند یەكەیەكی ڕاهێنانی سەرەكی ( بەكۆمەڵ ), ڕاهێنانی تایبەتمەند كەتێكڕای پێداویستی جۆراوجۆری پڕۆژەكان دەگرێتەوە (پەرەپێدانی كارەكانیان و , زیاد كردنی قازانج , زیاد كردنی فرۆشتن و داهات , باش كردنی بەرهەم). كەئەمەش ئەبێتە هۆی زیاد كردنی هەلی كار بۆ كرێكاران , باش كردنی ژیانی كرێكاران و , زیاد كردنی خەرجی ڕۆژانەیان .
رێكخراوی فریاكەوتنی نێودەوڵەتی هەڵساوە بەپلان دانان و جێبەجێكردنی بەرنامەی ڕاهێنان بۆ ژنانی خاوەن كار كەپێك هاتووە لەشێوازی ڕاهێنانی سەرەكی ( بەكۆمەڵ ) كەبابەتەكان بریتین لە ( بازاڕ , شیكار كردنی دارایی , پلان دانان ) وەلەهەمان كاتدا جێبەجێكردنی بەرنامەی ڕاهێنانی تایبەتمەند بەپێی پێداویستی و داواكاری ژنانی خاوەن كار بۆگەشەپێدانی پڕۆژەكانیان .
وەهەروەها رێكخراوی فریاكەتنی نێودەوڵەتی هەڵدەستێت بەئاسان كردنی پێدانی قەرز بەژنانی خاوەن كار لەنێوان (5000دۆلار / 20000دۆلار ) تایبەت بەكەرتی (كۆمەلایەتی- ئابووری ), بۆ دابینكردنی پێویستیەكانی دارایی و گەشەپێدان و پێشكەوتنی پرۆژەكانیان .
جگە لەوانەی كەلەسەرەوە باس كران , ژنانی خاوەن كاران پەیوەندار دەكرێن بە ژنانی خاوەن كاری شارەزاوە ( پسپۆر)ِ بۆوەرگرتنی (راوێژكاری ئەلەكترۆنی تاكە كەسی لەماوەی ساڵێكدا ) . وەهەروەها ڕاهێنان كردن لەسەر زانیاری تەكنەلۆجیایی بنەرەتی , وەزانیاری لەسەر پێك هێنانی تۆڕی كاركردن كەئەمەش ئەبێتە پشتگیری و گەشەپێدانی پڕۆژەكانیان.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەم پڕۆگرامە پەیوەندی بكە بە ژمارە تەلەفۆن ( +9647480642482) وە پەیوەندی بكە بەناونیشانی ئەم ئیمێڵەوە [email protected]