بە تەنها لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا قەبارەی ئاڵوگۆری بازرگانی نێوان چین و ئێران گەیشتۆتە زیاتر لە 7 ملیار دۆلار.
لەوبارەیەشەوە داتاو ئامارە رەسمیەكانی پەیوەست بە ئاڵوگۆری بازرگانی نێوان هەردوو وڵات ئەوەیان خستۆتەروو كە بەتەنها لە 6 مانگی یەكەمی ئەمساڵدا وێرای كۆتوبەندەكانی قەدەغەی هاتووچۆو بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەهای قەبارەی ئاڵوگۆری بازرگانی نێوان چین و ئێران گەیشتۆتە 7 ملیارو 400 ملیۆن دۆلار.
بەپێی راگەیەندراوی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئێرانیش قەبارەی ئەو ئاڵوگۆرە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو بەرێژەی سەدا 41 پۆینت 9 كەمیكردوە كە هۆكارەكەش تەنها بۆ كاریگەریەكانی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگەرێتەوە.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە لەو ماوەیەدا ئێران بەبەهای 3 ملیارو 100 ملیۆن دۆلار كاڵاو شمەكی نەوتی و نانەوتی هەناردەی چین كردووەو لەبەرامبەریشدا چین بەبەهای 4 ملیارو 300 ملیۆن دۆلار كاڵاو شمەكی هەناردەی ئێران كردوە.