مارك زوكر بێرگی تەمەن ٣٦ ساڵی ئه‌م گه‌نجه توانی سه‌ركه‌وتوو بێت له دامه‌زراندنی گه‌وره‌ترین تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی له جیهاندا ئه‌ویش ” فه‌یس بووك” ه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ندین فیلم له‌سه‌ر ژیانی دروستكراوه به‌ڵام چه‌ند نهێنیه‌ك هه‌یه له‌سه‌ر ژیانی كه ڕه‌نگه زۆر كه‌س زانیاریان له‌سه‌ری نه‌بێت و پێگه‌ی” تایمز نیوز ناو” ٥ گرنگترین زانیاری له‌سه‌ر ژیانی مارك خستۆته ڕوو.
١-بچوكترین ملیاردێره:
یه‌كێكه له پیاوه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهان و ناوی له لیستی” فۆربس” هه‌یه بۆ ١٠ ده‌وڵه‌مه‌نترین كه‌سه‌كانی جیهان كه ته‌مه‌نی خوار ٥٠ ساڵه.
٢-نهێنی ڕه‌نگی شین:
مارك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گرفتی ڕه‌نگ كوێری هه‌یه ناتوانێت ڕه‌نگی سوور و سه‌وز ببینێت و تاكه ڕه‌نگ كه ده‌توانێت كۆنتڕۆڵی بكات ڕه‌نگی شینه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه فه‌یسبووكی ڕه‌نگی شین كردوه.
٣-له ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه داهێنه‌ر بووه:
له ته‌مه‌نی ١٢ ساڵیدا تۆڕێكی په‌یوه‌ندی به‌ناوی” زۆرك نێت” دروستكردوه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری باوكی بكات له كاری پزیشكی دداندا.
٤-شه‌ش زمان ده‌زانێت:
له‌ڕووی ڕۆشنبیریه‌وه توانای خوێنده‌وه و نوسین و قسه‌كردنی هه‌یه به شه‌ش زمانی” ئینگلیزی و فه‌ڕه‌نسی و لاتینی و یۆنانی كۆن و ماندرین و عیبری”
٥-بابه‌ته گرنگه‌كانی ژیانی مارك:
یه‌كه‌م بابه‌تی گرنگی ژیانی مارك فه‌یسبووكه و دواتر ئاژه‌ڵی ماڵیه.