بەرپرسێکی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ئاشکرایکرد کە 50 کۆمپانیای ئەمریکی هاوکاری هەرێمی کوردستان دەکەن.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان، )، ئاماژە بەوەکراوە کە دارا جەلیل خەیات، سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان دیدارێكی ڤیدیۆیی لەگەڵ لیسا پۆدۆلۆنی، کونسوڵی بازرگانی لە کونسوڵخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە هەولێر سازكرد.
سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان رایگەیاند، كە پێویستە لەدوای ئەم سەردانەی شاندی عێراق بۆ ئەمریكا كۆمپانیاكانی ئەمریكی هان بدەن بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی فراوان بێن لە هەرێمی كوردستان و عێراق كاربكەن.
بە گوێرەی ڕاگەیاندراوەکە، كونسوڵی بازرگانی لە کونسوڵخانەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەداوەم کە ئێستا كار بۆ بەستنی كۆنفرانسێكی ئۆنڵاین دەكەن، بە بەشداری 50 كۆمپانیای ئەمریكی لەگەڵ هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی هەردوولا میكانیزمێكی گونجاو بدۆزنەوە تاكو بتوانن هاوكاری هەرێمی كوردستان بكەن.
هەروەها یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان، داوای كردووە كە کونسوڵخانەی ئەمریكا هەوڵ بدات كۆمپانیاكانی ئەمریكی لە بواری وزە و بەرهەمی كشتوكاڵی بهێننە كوردستان.