سه‌ركۆنسوڵی توركیا له هه‌ولێر، هاكان كاراچای رایگه‌یاند كه سه‌ره‌ڕای په‌تای جیهانگیری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ و ژماره‌یه‌كی زۆر به‌ربه‌ست له حه‌وت مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا بازرگانیی توركیا له‌گه‌ڵ عێراق گه‌یشتووه‌ته چوار ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلار.
كاراچای به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه به‌هۆی كۆرۆناوه له ١ی ئاداری ٢٠٢٠ ماوه‌یه‌ك كاری بازرگانیی له‌گه‌ڵ عێراق راوه‌ستا به‌ڵام ماوه‌یه‌ك دواتر بازرگانیی ئه‌م دوو وڵاته جموجۆڵی به‌خۆیه‌وه دیته‌وه.
ناوبراو به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌لایه‌ن توركیاوه له ده‌روازه سنوورییه‌كانی خابوور و ئیبراهیم خه‌لیل چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌نگاوی پێویست نراون بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه و وتی: “چاوه‌ڕێی ئه‌وه بووین له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه ره‌وشه‌كه ئاسایی بكرێته‌وه. به‌و هه‌نگاوه‌ی له‌م پێناوه‌دا ده‌ندرێت، ده‌بینین به‌لایكه‌م گواستنه‌وه‌ی كاڵا و پێداویستییه بازرگانییه‌كان ئاسایی ده‌بێته‌وه”.
سه‌ركۆنسوڵی توركیا له هه‌ولێر، هاكان كاراچای به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئیدی هاتنی شۆفێرانی بارهه‌ڵگر كه هاووڵاتیی توركیان له خابووره‌وه بۆ ئیبراهیم خه‌لیل ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه و گوتی: “حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تای مانگی ئابه‌وه رایگه‌یاند كه رێگه ده‌ده‌ن به شۆفێرانی بارهه‌ڵگر كه خه‌ڵكی توركیان دوای ئه‌نجامدانی پشكنین بۆیان بێنه ناو خاكی عێراق و باره‌كانیان دابنێن. به‌ڵام به چه‌ند هۆكارێك ئه‌مه دواكه‌وت. به‌ڵام له ١٩ی ئابه‌وه ئیرادە نیشان درا بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا له شه‌وی رابردووه‌وه دوای ئه‌نجامدانی پشكنین رێگه به شۆفێرانی بارهه‌ڵگری توركیا ده‌درێت بێنه ناو خاكی عێراق و كاڵا و پێداویستییه‌كانیان دابنێن”.
– ناوەندی پشکنینی کۆرۆنا دروستکراوە
کاراچای ئاماژەی بەوەشدا کە حکوومەتی هەرێم مەرجی ئەنجامدانی پشکنینی داناوە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە و گوتی: “کاتێک بیرمان لە قەبارەی هاتوچۆی بارهەڵگرەکان کردەوە لە دەروازەی سنووری خابوور-ئیبراهیم خەلیل، بۆمان دەرکەوت کە پێویستمان بە ناوەندێکی پشکنینی کۆرۆنایە کە پشکنینەکان بەشێوەیەکی خێرا ئەنجامبدرێت، چاودێری دروستکردنی ناوەندێکی لەم شێوەیە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان‌مان کرد، و ئێمەش سەردانی ناوەندەکەمان کرد و لە نزیکەوە ئاگاداری شێوازی کارکردنی ناوەندەکەبووین”.
ناوبراو داوا لە شۆفێرە تورکەکان دەکات گرنگی بدەن بە پاک‌وخاوێنی و پۆشینی دەمامک ودەستکێش و گوتی: “داوا دەکەین هەموویان رێوشوێنەکانی خۆپارێزی پەیڕەوبکەن، نەچنە ناو قەرەباڵغی و ئەو بارانەی پێیانە لە زووترین کاتدا دایبگرن و بگەڕێنەوە.
– ژمارەکان گەیشتوونەتەوە ژمارەکانی پێش پەتای کۆرۆنا
کاراچای ئەوەشی وەبیر هێنایەوە کە لە سەرەتای مانگی ئاداردا بەهۆی پەتای کۆڕۆنا بازرگانی پەکی کەوتبوو و لەگەڵ دەستپێکردنەوەی بازرگانی بێبەرکەوتن (گۆڕینی شۆفێری بارهەڵگر لەسەر سنوور) بووژانەوەی بەخۆیەوە بینی.
هاکان کاراچای وتیشی: “دوای دەستپێکردنی بازرگانی بێبەرکەوتن جارێکی دیکە بازرگانی بووژایەوە و لە ئێستادا قەبارەی بازرگانی نزیکبۆتەوە لە ئاستی پێش کۆرۆنا. لە ئێستادا رۆژانە ١٣٥٠-١٤٠٠ بارهەڵگر دێنە ناو عێراق. هیوا خوازین ئەم میکانیزمە نوێی نەبێتە هۆی هیچ کێشە و ئاستەنگێک و ژمارەی بارهەڵگرەکان زیاتربکرێت.
– لە حەوت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا چوار ملیار و ٨٠٠ هەزار دۆلار
کاراچای بەم شێوەیە لەبارەی زیادبوونی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان عێراق و تورکیاوە دوا: “سه‌ره‌ڕای په‌تای جیهانگیری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ و ژماره‌یه‌كی زۆر به‌ربەست، له حه‌وت مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا بازرگانیی توركیا له‌گه‌ڵ عێراق گه‌یشتووه‌ته چوار ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلار”.