ماڵێكی گەڕۆك بە (3) ملیۆن دۆلار

سەرچاوەكانی هەواڵ بەسەرسامییەوە هەواڵی گرانترین ماڵی گەڕۆكیان لەجیهاندا بڵاوكردەوە كە لەشێوەی ئۆتۆمبیلێكدا دروستكراوەو سەرجەم پێداویستییەكانی ناوماڵی لەخۆگرتووە.
بەپێی راپۆرتێكی دەیلی مەیڵ، ئەو ماڵە گەڕۆكە كە كێشی یەك تەنە، بەهاكەی (3.1) ملیۆن دۆلارەو پێدەچێت لەلایەن شێخەكانی دوبەیەوە بكڕدرێت.
ئەم ماڵە گەڕۆكە بەرهەمی كۆمپانیایەكی نەمساییەو نزیكەی (40) پێ درێژەو لەچەند ژوورێك پێكهاتووەو بەئاڵتون رووپۆشكراوە، هەروەها خۆی توانای خۆپاككردنەوەی هەیە‌و تەنانەت دەتوانێت ژوورەكانی ناوەوەی بشۆرێت كاتێك بۆماوەی چەند رۆژێك بەناو بیابانێكدا ببرێت.