سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه داوای له بانكه ئه‌مریكییه‌كان كرد له بواری گه‌شه‌پێدانی سیسته‌می بانكیی، هاوكاری عێراق بكه‌ن.
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ واشنتن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كۆڕبه‌ندی بازرگانانی ئه‌مریكی و ژووری بارزگانی ئه‌و وڵاته‌دا وتی: گرنگه هه‌ماهه‌نگی ستراتیژی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئهمریكاو كۆمپانیا و بانكه‌كاندا هه‌بێت.
هه‌روه‌ها كازمی ره‌زامه‌ندی نیشاندا به‌وه‌ی هه‌موو ته‌گه‌ره‌و له‌مپه‌رێك له‌به‌رده‌م كاری كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان له‌عێراقدا لاده‌بات.
هاوكات مسته‌فا كازمی داوای له‌بانكه ئه‌مریكییه‌كان كرد له بواری گه‌شه‌پێدانی سیسته‌می بانكیی هاوكاری عێراق بكه‌ن.