ئەمڕۆ پێنج شەممە گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان نەمسا و هەرێمی كوردستان دەستپێدەكەنەوە.
بە پێی خشتەی گەشتە ئاسمانییەكانی ئەمڕۆی فڕۆكەخانەی ههولێر، كاتژمێر 11.25 خوولەكی پێشنیوەڕۆ فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانی نەمسا لە ڤیەننای پایتەختەوە دەگاتە هەولێر.
بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ گەشتی ڕۆشتن لە كاتژمێر 12.40 خوولەكی نیوەڕۆ لە فڕۆكەخانەی ئەربیلەوە بۆ ڤیەننا ئەنجام بدرێت.
لە دوای دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكان كە پێشتر بە هۆی پەتا كۆرۆناوە ڕاگیرابوون، ئەمە یەكەم گەشت دەبێت كە لە نێوان نەمسا و هەرێمی كوردستاندا ئەنجام بدرێت.