دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق بڵاویكردەوە كە داهاتی یەك رۆژی دەروازە سنوورییەكان، گەیشتووەتە پێنج ملیار دینار.
لە راگەیەندراوێكدا، دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق ئاماژەی بەوەداوە كۆی گشتی ئەو داهاتەی كە دوێنێ دووشەممە لە دەروازە سنوورییەكان بەدەستهاتووە، گەیشتووەتە پێنج ملیار دینار”.
لە راگەیەندراوەكەدا تیشكخراوەتە سەر ئەوەی كە وێرای ئەوەی باجی گومرگی لەسەر زۆرێك لە كەلوپەلی هاوردەكراو بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، داخستنی دەروازە سنوورییەكان لە دەروازە سنوورییەكاندا سفركراوە، بەڵام دوێنێ دووشەممە، داهاتی دەرواوە سنوورییەكان، گەیشتووەتە پێنج ملیار دینار.
لە راگەیەندراوەكەدا تیشكخراوەتە سەر ئەوەی كە سەرەڕای ئەوەی باجی گومرگی لەسەر زۆریەك لە كەلوپەلی هاوردەكراو لادراوە، دوێنێ دووشەممە داهاتی دەروازە سنوورییەكان گەیشتووەتە پێنج ملیار دینار.
ئەمەیش لە كاتێكدایە پێشتر سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق، عومەر وائیلی رایگەیاندبوو كە داهاتی دەروازە سنوورییەكان بۆ مانگی تەمووزی رابردوو، 100 ملیار دینار بووە.
جگە لە دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان، عێراق خاون نۆ دەروازەی سنووریی وشكانییە لەگەڵ وڵاتانی درواسێ كە ئەوانیش زرباتییە، شەلامجە، مونزەرییە، شیب لەگەڵ ئێران، سەفوان لەگەڵ كوێت تربێل لەگەڵ ئوردن، وەلید لەگەڵ سووریا، عەرعەر و عەرعەری نوێ لەگەڵ سعوودیە.