ژووری بازرگانی هەوڵ بۆ باشکردنی کوالێتی یاریی پلاستیکی منداڵان دەدات

بەمەبەستی بەرزکردنەوەی کوالێتی یاری منداڵان و باشکردنی ئەو جۆرە پلاستیکیانەی لەیاریکردندا بەکاردێت و هاوردەدەکرێت ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کۆبونەوەیەکی لەگەڵ کۆمپانیای ڕەزگە و بازرگانانی بواری یاری منداڵان ئەنجامدا.
سیروان محەمەد،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کۆبونەوەیەکی لەگەڵ کۆمپانیای ڕەزگە و کوالێتی کۆنترۆڵی سلێمانی و قائیمقامێتی سلێمانی و کۆنترۆڵی جۆری و کۆمپانیای لۆکس ئەجنسی و ژمارەیەک لەبازرگانانی هاوردەکردنی یاری منداڵان کۆبونەوە.
لەسەرەتای کۆبونەوەکەدا، سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: مەبەستی کۆبونەوەکەمان تایبەتبوو بەیاری پلاستی کە بۆ منداڵان دروست دەکرێت و هاوردە دەکرێتە هەرێمی کوردستان، تابتواندرێت بازرگانان بەپێی کوالێتی عێراقی یاری پلاستیکی منداڵان هاوردەبکەن . 
پاشان کۆمپانیای ڕەزگە ڕاپۆرتی وردی لەبارەی جۆرەکانی یاری منداڵان ئەو بەرهەمە پلاستیکیانەی کە تیایدا بەرهەم دێت و خراپی بۆسەر تەندروستی منداڵ ڕونکردەوە و ئاماژەبەوەکرا بەپێی یاسای عێراقی مامەڵە لەگەڵ ئەو یاریە منداڵانە دەکەن کە هاوردەی هەرێم دەکرێت پشکنینی تەواویان بۆ دەکرێت.
هەر لە کۆبونەوەکەدا چەند سەرنج و تێبینیەک لەبارەی جۆری ئەو یاریانە و شێوازی بەرزکردنەوەی کوالێتیان ئاماژەی پێدراو و داواکرا بازرگانان پابەندبن بە سەلامەتی تەندروستی منداڵان.