پارێزگاری سلێمانی دەڵێت لە زۆربەی بوارەكاندا بە جێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستییەكان ژیان لە سلێمانی ئاسایی بووەتەوە، ئێستا ئیدی بیر لەوە دەكەنەوە چۆن چالاکییە وەرزشی و هونەرییەکان دەستپێبکەنەوە.
هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگهیاند، لە سلێمانی بە جێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستییەكان لە زۆر بواردا ژیان ئاسایی بووەتەوە، بەڵام دەشڵێت “هێشتا زووە باس لەوە بكەین ژیان وەك پێش كۆرۆنا ئاسایی ببێتەوە”.
پارێزگاری سلێمانی وتیشی، ئەم هەفتەیە بیر لەوە دەكەنەوە چۆن بواری وەرزش و هونەر بە رێنماییە تەندروستییەكان چالاك بكەنەوە.
پێشتر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاندبوو لە ناوەڕاستی مانگی ئابدا بە جێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستییەكان ژیان لە زۆر بواردا ئاسایی دەكەنەوە.