هێڵی ئاسمانی ماهان گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ عیراق و هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە


كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی ماهان-ی ئێران دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ فڕۆكەخانەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان راگەیاند.

كۆمپانیای ماهان، لەراگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە 16-8-2020 بڵاویكردووەتەوە ئاماژەی بەوەداوە، گەشتە ئاسمانییەكانیان بۆ هەریەك لە فڕۆكەخانەكانی (بەغدا- سلێمانی- هەولێر- نەجەف و بەسڕە) دەستپێكردووەتەوە.

وەك لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە:” یەكێك لەمەرجەكان بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت لەرێی كۆمپانیای ماهان-ەوە گەشت بكەن، پێویستە ئەنجامی پشكنینی كۆرۆنایان پێبێت و ئەنجامەكە بگەڕێتەوە بۆ 48 كاتژمێر پێش ئەنجامدانی گەشتەكەیی و لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە پەسەند كرابێت”.

ئەوەش روونكراوەتەوە:” هەر كەسێك لەعیراقەوە گەشت بكات بۆ ئێران پێویستە ئەنجامی پشكنینی كۆرۆنایان پێبێت كە ماوەكەی كەمتر بێت لە 92 كاتكۆو رەزامەندی وەزارەتی تەندروستی لەسەر بێت”.