هەناردەی تورکیا لە پێنج مانگدا 19.7% دابەزیوە لە پێنج مانگدا 19.7% دابەزیوە


كورتھێنان لە تەرازووی بازرگانی توركیا زیاتر لە پێشبینییەكان بەرزبوونەوە تۆماردەكات.

بانكی ناوەندی توركیا رایگەیاند، لە ئەنجامی داكەوتنی بەرچاو لە ھەناردەكانی توركیا بۆ دەرەوە كە لە 5 مانگی سەرەتای ئەمساڵ بەرێژەی %19.7 دابەزیوە، ھەروەھا سستبوونی خواستی جیھان لەسەر كاڵاكان بەھۆی كۆرۆناوە، مانگی حوزەیران، كورتھێنان لە تەرازووی بازرگانی توركیا بەردەوام لە بەرزبوونەوەدابووە. ئەوەش رەنگدانەوەی داڕمانی چالاكی بازرگانییە دەرەكییەكانە كە وڵاتەكە پێیدا تێدەپەڕێت لە ئەنجامی داكەوتنی لیرەی توركی.

بانكەكە ئاماژەیداوە، مانگی حوزەیران كورتھێنان لە تەرازووی بازرگانی توركیا گەیشتووەتە 2 ملیار و 934 ملیۆن دۆلار، ئەو ژمارەیەش زیاترە لە پێشبینییەكانی رۆیتەرز.