بڕیاره له ئاینده‌دا سێ كۆمه‌ڵگه‌ی پیشه‌یی له‌هه‌ر سێ شاره‌كه‌ی هه‌رێم دروستبكرێن و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌كدا تاوتوێی دیزانه‌كانیان ده‌كات.
ئه‌ندازیار نه‌هرۆ سه‌عید، راوێژكاری وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ راوێژكارانی چه‌ند كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به‌دانانی دیزاین بۆ دروستكردنی سێ كۆمه‌ڵگه‌ی پیشه‌یی هاوچه‌رخ كۆبۆوه، كه بڕیاره له پارێزگاكانی هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك دروستبكرێن.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، سایزو دیزاینی سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه پیشه‌ییانه كه به‌شه‌كانی كشتوكاڵ و بازرگانی و پیشه‌سازی به‌هه‌موو لقهكانیانهوهو به‌شه ناوخۆییه‌كان ده‌گرێته‌وه، خرایه‌ڕوو.
به‌گوێره‌ی دیزانهكان، ئه‌م سێ كۆمه‌ڵگه‌یه نزیكه‌ی پێنج هه‌زار خوێندكار له‌خۆده‌گرێت و له‌داهاتووشدا ده‌رچوانی به‌شه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگانه كادیری پیشه‌وه‌ریی به‌رهه‌مده‌هێنن و له‌بازاره‌كانی هه‌رێم و فه‌رمانگه‌و ده‌زگا حكومییه‌كان و كه‌رتی تایبه‌ت سودیان لێوه‌رده‌گیرێت.