بڕیاره له‌كۆتایی ئه‌مساڵ نوسینگه‌ی بازرگانی كۆنسوڵگه‌ری وڵاتی هۆڵه‌ندا، فیزا به هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بدات.
له‌لێدوانێكی تایبه‌ت جۆرنی كاڵدیرۆس لێپرسراوی نوسینگه‌ی كۆنسوڵگه‌ری وڵاتی هۆڵه‌ندا له‌هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌كانی له‌یه‌كتر نزیكردنی هه‌ردوو گه‌لی هۆڵه‌ندا و گه‌لی كورد كرد، به‌تایبه‌ت دوای كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی بازرگانی له‌شاری هه‌ولێر، بۆ زیاتر پێشخستنی بواری بازرگانی و ئابوری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌له‌پوری.
راشیگه‌یاند: بڕیاره له‌كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌ست به پێدانی فیزای هۆڵه‌ندا بكه‌ین، بۆ بازرگانانی هه‌رێم و دواتریش ئه‌م په‌یوه‌ندییه فراوان ده‌كه‌ین له‌سه‌ر بنه‌مای كاری هاوبه‌ش، له نێوان هه‌ردوولاماندا.
وتیشی: به‌هۆی پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و گرنكی ئه‌م هه‌رێمه بۆ وڵاتی هۆڵه‌ندا، ئه‌م بڕیاره‌مانداوه، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ئێستادا ژماره‌یه‌ك له كۆمپانیای وڵاته‌كه‌مان له هه‌رێمی كوردستان كاری وه‌به‌رهێنان ئه‌نجامده‌ده‌ن.