ماوه‌یه‌كه ئاستی فڕۆشی جۆره‌كانی خشتی بیناسازی، له كارگه‌كانی دروستكردنی خشت له‌سنوری ئیداره‌ی راپه‌رین، به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو دابه‌زیوه، شاره‌زایانی ئه‌و بواره‌ش، هۆكاره‌كه‌ی بۆ ده‌ستپێنه‌كردنه‌وه‌ی پێدانی پێشیینه‌ی خانوبه‌ره (به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو) ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
محه‌مه‌د موسلیح خاوه‌نی كارگه‌ی بلۆكی (ئاسا) بە PUKmedia ی راگەیاندوە: ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگه، ئاستی فرۆشتنمان زۆر كه‌میكردووه، ئه‌مه‌ش وایكردووه نرخی خشتی بیناسازی كه‌م بكه‌ینه‌وه.
وتیشی: تا مانگی شوباتی ئه‌مساڵیش، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه نرخی جوتێك خشتی بیناسازی، له‌سه‌رووی 1050 دیناره‌وه بوو، به‌ڵام بازاڕ به‌جۆرێك گه‌رم بوو، كه رۆژانه پێش ئه‌وه‌ی خشته به‌رهه‌مهاتووه‌كان له‌كارگه‌كان وشك بكرێنه‌وه، دهفڕۆشران، به‌ڵام ئێستا وێڕای ئه‌وه‌ی نرخه‌كه بۆ 950 دینار دابه‌زیوه، فڕۆشتنیش له‌ئاستی پێویستدا نیه.
به وته‌ی ئه‌و خاوه‌ن كارگه‌یه، پێشتر هه‌ندێك له‌كارگه‌كان داخراون، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی كه‌می فڕۆشتنه‌وه له‌توانایاندا نه‌مابوو كرێی ڕۆژانه‌ی كرێكاره‌كانیان مسۆگه‌ربكه‌ن، به‌مه‌ش سه‌دان كه‌س بێكار ماونه‌ته‌وه كه ڕۆژانه له‌و كارگانه كاریان ده‌كرد.
لای خۆیه‌وه، ئابوریناس حه‌مید بیتوێنی ڕاگه‌یاند كه هۆكاری كه‌مبونه‌وه‌ی فڕۆشی خشتی بیناسازی، ده‌ستپێنه‌كردنه‌وه‌ی پێدانی پێشیینه‌ی خانوبه‌ره‌یه، له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، ئه‌وه‌ش كه ئێستا هه‌یه پێدانی پێشیینهیه به‌و كه‌سانه‌ی كه پێشتر مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واو كردووه‌و، مامه‌ڵه‌ی نوێ وه‌رناگیرێت.
له‌سنوری ئیداره‌ی راپه‌رین، زیاتر له 110 كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی خشتی بیناسازی (بلۆك) تۆماركراون، كه هه‌موویان له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه به‌رێوه‌ده‌برێن، له هه‌ریه‌كێك له‌و كارگانه‌دا 25 – 30 كرێكار كارده‌كه‌ن، به‌وپێیه ئه‌و ژماره كارگه‌یه هه‌لی كاركردنیان بۆ زیاتر له سێ هه‌زار كه‌س ڕه‌خساندووه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی دروستكردووه، له‌سه‌ر دابه‌زینی نرخی خشت و سنوری راپه‌رینی كردۆته ناوچه‌یه‌كی گرنگی به‌رهه‌مهێنانی خشتی بیناسازی له‌هه‌رێمی كوردستاندا.