دوو شێوە ماکیاژی جوان و رازاوە، کە بۆ ئەو چاوە ئامادە کراوە، جوانترین بەشەکانی ئەو ماکیاژە، ئامادەکارییە بۆ ماسکارا کردنی برژانگەکان، کە بە شێوەیەکی دروست و جوان کاری بۆ کراوە، لەگەڵ دانانی جوانی ماکیاژی چاو، لەو کاتە زیاتر دەردەکەوێ، کە چاوەکان دەنووقێنن، چونکە لەو کاتە هەر یەکە لە برژانگ و پشت چاو بە تەواوی دیار دەکەون، بۆیە دەکرێ سوود لەو ساتە وەربگرین، بە تایبەت لە کاتی ماکیاژ کردن، کە دەتوانین بە کەسێکی دیکەوە کاری ماکیاژ بکەین، بۆ پشت چاو، یان بۆ کاتی چاو ترووکاندن، کە خۆت ناتوانیت کاری لەسەر بکەیت، بەمەش کەسێکی دیکە راسپێرە، شێوەی پشت چاو و رەنگی برژانگ و دانانی ماسکارایەکی رێک، دەبێتە هۆکارێکی جوانی لە ماکیاژێکی شیاو بۆ چاوت، بەڵام دەکرێت حیسابی ئەوە بکەین کە رەنگی پشت چاو و ماکیاژ یان برژانگ، بە تایبەت شێوەی ئامادەکاری برژانگ، لە کاتێکدا ماسکارا بکە، کە دوای دانانی رەنگی پشت چاوەکان، تاوەکو کار دەکاتە سەر رەنگەکە و شێوەی بشێوێنێ، تا دەتوانی رەنگی پشت چاو بکە و ماوەیەک بوەستە تاوەکو تەواو وشک دەبێ، بەمەش دەگەیتە ئەو ئەنجامەی کە مەبەستتە بۆ دانانی جوانییەکی رازاوە لە ماکیاژێکی ناسک و جوان بۆ چاوەکانت.