یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا ئەندامبونی توركیای دواخست

یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا سه‌رزه‌نشتی‌ توركیای‌ كرد‌و هۆشداریدا، له‌باره‌ی‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران له‌و وڵاته‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی‌ ئه‌نكه‌ره‌وه‌، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا، هێشتا ده‌رگای‌ به‌ئه‌ندامبوونی‌ توركیا له‌یه‌كێتییه‌كه‌ كراوه‌یه‌. 
ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا گفتوگۆكانی‌ به‌ئه‌ندامبوونی‌ توركیا بۆ ماوه‌ی‌ چوار مانگ دواخست، به‌رپرسانی‌ وڵاتانی‌ ئه‌ندامی‌ یه‌كێتییه‌كه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، سه‌ره‌ڕای‌ دواخستنی‌ گفتوگۆكانی‌ به‌ئه‌ندامبوونی‌ توركیا له‌یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا، به‌ڵام هێشتا ده‌رگای‌ به‌ئه‌ندامبوونه‌كه‌ كراوه‌یه‌.
یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا هۆشداریدایه‌ حكومه‌تی‌ ئه‌نكه‌ره‌، خۆپیشاندانه‌كان له‌دژی‌ حكومه‌ت سه‌ركه‌وت نه‌كات، كه‌ له‌ماوه‌ی‌ دوو هه‌فته‌ی‌ ڕابردوودا (حه‌وت) هه‌زار‌و (500) خۆپیشانده‌ر له‌شار‌و ناوچه‌كانی‌ توركیا برینداربوون.