به‌گوێره‌ی پلانێكی نوێی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بۆ فراوانكردنی كێڵگه غازییه‌كان، به‌غدا ده‌توانێت له‌بیست ساڵی داهاتوودا پێنجسه‌د ملیار دۆلار داهاتی غازی هه‌بێت، ئابوریناسێكی كوردیش پێیوایه، عێراق به‌ربه‌ستی زۆری له‌به‌رده‌مدایه‌و تا ئێستا نه‌یتوانیوه ته‌نانه‌ت گه‌شه به‌بواری نه‌وتیش بدات.
(فه‌یسه‌ڵ عه‌لی) ئابوریناس بەNNAراگەیاندوە،عێراق ئه‌ندامی ڕێكخراوی (ئۆپیك)هو پێویسته له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌ته‌كانی ئۆپیك ده‌رنه‌چێت، چونكه ئۆپیك هه‌نارده‌ی نه‌وت دیاری ده‌كات، جگه له‌وه‌ش عێراق ڕووبه‌ڕووی به‌ربه‌ستی زۆری سیاسی، گهندهڵییو یاسایی بووه‌ته‌وه، بۆیه ناتوانێت به‌و جۆره‌ی كه به‌ڵێنیداوه، هه‌نارده‌ی نه‌وت زیاد بكات.
ته‌ئكیدی له‌وه‌شكرده‌وه، تا حكومه‌تی به‌غدا سه‌قامگیر نه‌بێت، ناتوانێت به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ بكات، ئه‌گه‌رچی له‌ماوه‌ی ڕابردوودا به‌ڵێنی زۆری داوه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌یتوانیوه هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌سێ ملیۆن به‌رمیل ڕۆژانه تێپه‌ڕێنێت.
به‌گوێره‌ی لێدوانی ئابوری‌ناسان، عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه له‌دوای ساڵی 2003ه‌وه، 90% داهاته‌كه‌ی پشت به‌نه‌وت ده‌به‌ستێت.
فه‌یسه‌ڵ عه‌لی وتی:”پشتبه‌ستن بهنهوتو غاز، كێشه‌ی سه‌ره‌كیی هه‌موو ده‌وڵه‌ته خاوه‌ن نه‌وته‌كانه، وڵاتانی كه‌نداو ئێستا هه‌وڵده‌ده‌ن سه‌رچاوه‌ی داهات هه‌مه‌ڕه‌نگ بكه‌ن، به‌ڵام عێراق له‌م قۆناغه‌دا ناتوانێت سه‌رچاوه‌ی داهات هه‌مه‌ڕه‌نگ بكات، چونكه سنوره‌كانی ئاوه‌ڵایه‌و توانای بهرههمداریشی كه‌مه، گهندهڵییو ڕه‌وشی سیاسیش ڕێگره له‌وه‌ی بتوانێت كه‌رتی كشتوكاڵی‌و پیشه‌سازیی پێشبخات، چونكه سیاسییه‌كانی عێراق، به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، بوونه‌ته بازرگان‌و خۆیان كاری بازرگانی دهكهنو ڕێگرن له‌به‌رده‌م هه‌مه‌ڕه‌نگكردنی سه‌رچاوه‌ی داهاتو به‌ره‌وپێشبردنی كه‌رتی كشتوكاڵ‌و پیشه‌سازیی”.