به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پلانی پرۆژه‌كان، له‌وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، دیزاینی شه‌ش تونێل له‌هه‌ر سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم ئاماده‌كراوه‌و پرۆژه‌ی دوو تونێلی دیكه له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر له‌بواری جێبه‌جێكردندان.
(زاگرۆس فه‌تاح) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پلانی پرۆژه‌كان، له‌وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به NNAڕاگه‌یاندوە، ڕه‌زامه‌ندی وه‌رگیراوه بۆ لێدانی دوو تونێل بۆ قه‌زای پێنجوێن به‌درێژایی پێنج كیلۆمه‌ترو بڕیاره وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵی داهاتوو جێبه‌جێیان بكات.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پرۆژه‌ی چه‌ند تونێلێك له‌ماوه‌ی ڕابردوودا خراونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه له‌وانه، تونێلی ڕێگه‌ی سه‌ڵاحه‌دین‌و تونێلی ڕێگه‌ی هه‌یبه‌ت سوڵتان.
زاگرۆس فه‌تاح ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌ئێستادا سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی دیزاینی دوو تونێلن له‌سه‌ر ڕێگه‌ی (سه‌یدسادق – پێنجوێن)، تونێلێكی دیكه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی (وارماوا – ده‌ربه‌ندیخان)، وتیشی:”هاوكات تونێلێكی دیكه له‌سنوری پارێزگای دهۆك دروستده‌كرێت له‌گه‌لی زاخۆ‌و گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیادا واژۆكراوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته”.
ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه، جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی لێدانی تونێل پاره‌یه‌كی زۆری پێویسته‌و پێویستی به‌هێنانی ئامێری گه‌وره‌ی تایبه‌ته.