له‌كاتێكدا، لێپرسراوانی باڵای كورد له هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه رایده‌گه‌یه‌نن كه له‌به‌رنامه‌یاندا هه‌یه ده‌ستبكه‌نه‌وه به‌پرۆسه‌ی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی خاو له‌مانگی ئه‌یلول ی داهاتوودا له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ توركیا له‌ڕێگه‌ی هێڵی گواستنه‌وه‌ی نه‌وته‌وه، كۆمپانیای نه‌وتی گه‌لف كێیستۆن ده‌ستیكردووه به پرۆسه‌یه‌كی نوێی پشكنین بۆ دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت و پێده‌چێت سه‌ركه‌وتوو بێت له‌كاره‌كه‌یدا و بتوانێت باشترین سه‌رچاوه‌ی نه‌وت بدۆزێته‌وه له هه‌رێمه‌كه‌دا.
شایه‌نی باسه، له‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆمپانیای نه‌وتی گه‌لف كێیستۆن كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی له‌وڵاتی به‌ریتانیایه، ده‌ستیكرد به‌چه‌ند پرۆسه‌یه‌كی گه‌ڕان و پشكنین له بیره نه‌وته‌كانی (شێخان 7) له‌هه‌رێمی كوردستانی عیراق به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌و به‌رهه‌مهێنانی یه‌ده‌گی نه‌وت له‌و بیرانه‌دا، كه پێده‌چێت زیاتر له قوڵی 2.5 میل له‌ژێرزه‌ویدا بێت و بڕه‌كه‌شی به 10.5 ملیار به‌رمیل نه‌وت ده‌خه‌مڵێندرێت.
لێپرسراوانی كۆمپانیاكه گه‌شبینن به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانیان و سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه‌یان كه بڕیاره ماوه‌ی 9 مانگ بخاینێت، هه‌روه‌ها ئامانجیانه كه تا ساڵی 2015 بتوانن ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌و كێڵگه نه‌وتیانه‌دا بگه‌یه‌نه 150 هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا.
له‌ئێستادا، هه‌رێمی كوردستانی عیراق به‌ناوچه‌یه‌كی گه‌رم داده‌نرێت له‌ڕووی ئاستی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی كه له‌بواری ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتدا پێیگه‌یشتووه له‌ناوچه‌كه‌دا.
جێی ئاماژه‌یه، هه‌رێمی كوردستان كه له‌ڕووی ئیدارییه‌وه نیمچه سه‌ربه‌خۆیه‌و له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، خاوه‌نی 45 ملیار به‌رمیل یه‌ده‌گی نه‌وته.
ئه‌وه‌ی له‌م ساته‌وه‌خته‌دا هه‌موو لایه‌ك چاوه‌ڕوانیه‌تی بریتییه له ته‌وابوونی پرۆژه‌ی هێڵه نه‌وتییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا، كه به‌هۆیه‌وه هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت ئه‌و به‌رهه‌مه نه‌وت و گازه‌ی كه هه‌یه‌تی ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی جیهانی بكات، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق.
دواهه‌مین بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وت بڕیاره له‌مانگی 9ی داهاتوودا ته‌واوبكرێت، كه كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كوردستانی عیراق به‌سنووری توركیا ده‌به‌ستێته‌وه له‌ڕێی ده‌روازه‌ی فیشخابووره‌وه، هه‌روه‌ها به‌ته‌واوبوونی ئه‌و هێڵه‌ش پێده‌چێت تاساڵی 2015 هه‌رێمی كوردستان له‌توانایدابێت رۆژانه یه‌ك ملێون به‌رمیل نه‌وت ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكات.
له‌ئێستادا، هه‌رێمی كوردستان ته‌نها له‌ڕێی تانكه‌ره‌وه به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی هه‌نارده‌ی توركیا ده‌كات، كه بڕه‌كه‌ی ده‌گاته 300 هه‌زار به‌رمیل له‌رۆژێكدا.
له مانگی ئازاری ئه‌مساڵیشدا، هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌م قۆناغی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی گه‌یانده بازاڕه‌كانی جیهان، له‌كاتێكدا پێشتر به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی ته‌نها به‌وڵاتی توركیا ده‌فرۆشت.
له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی وه‌ك به‌نزین و گازی لێوهردهگرتنهوهو پاش پاڵاوتنیان له‌و وڵاته‌دا تاكو له‌ناوخۆی هه‌رێمدا به‌كاربهێنرێت.
فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به بازاڕه جیهانییه‌كان بووه هۆی زیاتر توڕه‌كردنی حكومه‌تی ناوه‌ند عیراق و ئه‌و هه‌نگاوه‌شیان به‌پێشێلكردنی ناقانونی دایه قه‌ڵه‌م و داوای ده‌ستبه‌جێ راگرتنی هه‌موو چالاكییه نه‌وتییه‌كان ده‌كه‌ن له‌و هه‌رێمه‌دا، به‌ڵام كورد‌و ته‌نانه‌ت كۆمپانیا بیانییه‌كانیش كه سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتن له‌هه‌رێمی كوردستان، له‌كاره‌كانی خۆیان به‌رده‌وام بوون به‌بێ گوێدانه هه‌ڕه‌شه جۆربه‌جۆره‌كانی به‌غداد.
هه‌فته‌ی رابردوو نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی عیراق به‌سه‌ردانێك گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی باڵای كورد ئه‌نجامدا، ئه‌م سه‌ردانه‌ش به‌قازانجی كورد‌و هه‌رێمه‌كه‌ی ئه‌ژمارده‌كرێت چونكه له 2003-وه ئه‌مه یه‌كه‌م جاره مالكی سه‌ردانی له‌و جۆره ئه‌نجام بدات.
هه‌ربۆیه ده‌كرێت بپرسین، ئایا به‌غداد له‌توانایدا هه‌یه رێگربێت له‌و به‌ره‌وپێشچوونانه‌ی كه له كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستاندا به‌دیهاتوون؟ ئایا ده‌توانێت ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم بوه‌ستێنێت؟ نه‌ك ته‌نها له‌م قۆناغه‌دا، به‌ڵكو به‌ته‌واوبوونی هێڵه نه‌وتییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا، ئیتر یارییه‌كه ته‌واو ده‌بێت و به‌غداد هیچ بژارده‌یه‌كی له‌به‌رده‌مدا نابێت تاكو كێشه‌و قه‌یران بۆ هه‌رێم دروست بكات.
سه‌رچاوه: PUKmedia