بەمەبەستی گرنگیدان بە كاری بیناسازی وەفدێكی ڕۆمانی سەردانی شاری سلێمانی دەكەن

لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی كۆبونەوەی نوێنەری قونسوڵی ڕۆمانیا و ژمارەیەك لە خاوەن كۆمپانیاكانی ئەو ووڵاتە لە گەڵ ئەندامانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و خاوەن كۆمپانیاكانی سلێمانی كۆبونەوە.
 
نەوزاد غەفور جێگری یەكەمی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە كۆبونەوەكەدا ڕایگەیاند شاری سلێمانی توانیویەتی لەسەرجەم بوارە بازرگانی و ئابوری و پیشە سازیەكاندا بەرەو پێشچون بە خۆیەوە ببینێت كە هەمیشە پێشەنگ بووە كە بەرەو پێشچوندا.
ڕاشیگەیاند هاتنی ئەم وەفدی ڕۆمانییە گرنگی خۆی هەیە بۆ زیاتر ئاشنابون بە بواری بیناسازی كە دەتوانن لەگەڵ خاوەن كۆمپانیاكانی شاری سلێمانیدا كاری هاوبەش ئەنجام بدەن.
لای خۆشیانەوە نوێنەرانی ووڵاتی ڕۆمانیا ئەوەیان ڕاگەیاند دەیانەوێت لە شاری سلێمانیدا كار و پرۆژە ئەنجام بدەن و بتوانن لەڕێگەی ژوری بازرگانی و پیشەسازیەوە ژمارەیەك كۆمپانیای گرنگ بناسن.