ئیتاڵیا: ‌ قه‌یرانە‌ ئابووریەكە قڕی خستە كۆگای‌ بازرگانی‌‌و ریستۆرانتەكان

ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ئیتاڵیا (ئه‌نسا) به‌پشت به‌ستن به‌زانیاریه‌كانی‌ سه‌ندیكایه‌كی‌ ئه‌و وڵاته‌ كه‌ نۆینه‌راتی‌ كۆمپانیا بچوك‌ونیوه‌ندییه‌كان ده‌كات له‌كه‌رتی‌ بازرگانی‌‌و گه‌شتوگوزار رایگه‌یاند: له‌ده‌ستپێكی‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ قه‌یرانی‌ ئابووری‌ جیهان له‌ساڵی‌ 2008،به‌هۆی‌ كاریگه‌ری‌‌ولێكه‌وته‌كانی‌ ئه‌و قه‌یرانه‌وه‌، 224 هه‌زار دامه‌زراوه‌ له‌ئیتاڵیا داخراون.
به‌پێی‌ هه‌مان زانیاریش به‌هۆی‌ قه‌یرانی‌ ئابووریه‌وه‌ رۆژانه‌ 134 كۆگای‌ بازرگانی‌‌و ریستۆرانت داده‌خرێن.
ئیتاڵیا له‌ئێستادا به‌ده‌ست سستبوونی ئابوورییه‌وه‌ ده‌ناڵینێت،ئه‌مه‌ش چوارهه‌م سستبوونه‌ كه‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌ساڵی‌ 2011 ه‌وه‌ پێدا تێده‌په‌رێت.
قه‌رزه‌كانی‌ ئیتاڵیا گه‌یشتۆته‌ 2 ترلیۆن یۆرۆ،ئه‌مه‌ش چواره‌م به‌رزترین قه‌رزی‌ گشتییه‌ له‌جیهاندا.