ناوه‌ندی کلیفلاندی پزیشکی داهێنانێکی نوێی کردووه بۆ چاره‌سه‌ری سه‌رئێشه ئه‌و داهێنانه‌ی ناوه‌نده‌که ئامێرێکه که قه‌باره‌ی نزیکه‌ی ده‌نکه باده‌مێک ده‌بێت و له ناو ده‌می که‌سه‌که‌دا ده‌چێنرێت بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئازاری سه‌ر.
ئه‌و ئامێره له پوکدا و له نزیک هه‌سته‌وه‌ری ددانه‌کان “عێبه” داده‌نریت و کاتێک نه خۆشه‌که هه‌ست به‌وه ده‌کات که سه‌ر ئێشه‌که‌ی خه‌رکه ده‌ست پێ ده‌کات، ئامێری کۆنترۆڵکردنه‌که نزیک ده‌کاته‌وه له چه‌ناگه‌ی و به‌هۆی ئامێره‌که‌وه سه‌رئێشه‌که‌ی چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
جێی ئاماژه‌یه ناوه‌ندی کلیفلاندی پزیشکی له‌گه‌ڵ ئه‌و ئامێره‌دا ئامێرێکی دیکه‌شی داهێناوه بۆ ئاشکراکردنی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پێست ، که به ده‌ست ده‌گیرێت و شێوه‌ی نزیکه له شێوه‌ی وشککه‌ره‌وه‌ی قژه‌وه، ته‌نها ده‌یخه‌یته سه‌ر پێست و له ئه‌نجامه‌که‌ی ئاگادارت ده‌کاته‌وه.