گەشتیاری نێوان هەرێم و ئێران 50% بەرزبۆتەوە

هامۆشۆی گه‌شتیاران له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران له‌ سه‌دا په‌نجا به‌سه‌ره‌وه‌یه‌ .
به‌ پێی ئامارێكیش له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ تاوه‌كو ئێستا چوارسه‌د و بیست و نۆ هه‌زار گه‌شتیار له‌ رێگه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌رانەوە هاتونه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ و ئه‌گه‌ر ئه‌و رێژه‌یه‌ش به‌راورد بكرێت له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو ئه‌وه‌ هامۆشۆی گه‌شتیاری له‌ په‌نجا له‌سه‌دا هه‌ڵكشانی به‌خۆیه‌وه‌ بینوه‌ . 
پێشبینیش ده‌كرێت له‌م وه‌رزه‌دا رێژه‌ی هامۆشۆی گه‌شتیاری نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران زیاتر به‌رز بێته‌وه‌ .