رێژەی گەشەكردنی هەرێم 3% زیاترە لە پارچەكانی دیكەی عێراق

ئاژانسی فرانس پرێس له‌ راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ چاو پارچه‌كانی دیكه‌ی عێراق رێژه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری سه‌دا سێ زیاتره‌ ، له‌راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌ له‌ ئێستادا نزیكه‌ی هه‌شتسه‌د كۆمپانیای بیانی له‌ هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن ، جگه‌ له‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆری كۆمپانیاكانی وڵاتی توركیاش له‌هه‌رێمی كوردستانن بۆ كاركردن ، له‌ راپۆرته‌كه‌ی ئاژانسی فرانس پرێس ره‌چاو باری ئه‌منی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ و به‌راوردێكی له‌گه‌ڵ ئابووریانه‌ی كردووه‌ له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی خوارووی عێراق به‌ جۆرێك رێژه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری له‌ هه‌رێمی كوردستان سه‌دا سێ زیاتر له‌گه‌ڵ پارچه‌كانی دیكه‌ی عێراق . راپۆرته‌كه‌ هۆكاری ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنه‌شی بۆ یاسای وه‌به‌رهێنانی ساڵی دووهه‌زار و شه‌شی گه‌راندۆته‌وه‌ كه‌ ئاسانكاری زۆر بۆ كۆمپانیا بیانیه‌كان كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بێن وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن