راپۆرتێكی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كردوه: راگرتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا به‌هۆی كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ، نزیكه‌ی 4 ملیار دۆلار زیانی به‌دواوه‌بووه.
كۆمپانیای (تۆڵ كرۆس سیكوریتی) Toll Cross Securities) كه‌نه‌دی كه راوێژكاری بواری نه‌وت و غازه له توێژینه‌وه‌یه‌كیدا ئاشكرای كردووه:
“راگرتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا به‌هۆی كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ، نزیكه‌ی 4 ملیار دۆلار زیانی به‌دواوه‌بووه ، هه‌روه‌ها سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی مالكی بۆ هه‌ولێر رێگه‌ی خۆشكردووه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان”.
راپۆرته‌كه ئه‌وه‌شی خسته ڕوو توانای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت تا ساڵی 2015 ده‌گاته یه‌ك ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌نیازه له ساڵی 2016ه‌وه غازی سروشتی هه‌نارده‌ی توركیا بكات.
ئه‌وه‌شی تێدا هاتووه: عێراق 115 ملیار نه‌وتی یه‌ده‌گی سه‌لمێنراوی هه‌یه ، ئه‌و بڕه‌ش ده‌كاته 8%ی نه‌وتی یه‌ده‌گی سه‌لمێنراوی جیهان و ئێستاش خاوه‌نی چواره‌م گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گی نه‌وتی جیهانه له دوای وڵاتانی سعودیه، ئێران و ڤه‌نزوێلا.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ش: عێراق پله‌ی 10یه‌می گرتووه له‌سه‌ر ئاستی جیهان بۆ غازی یه‌ده‌گی سه‌لمێنراو و به‌شێكی زۆری غازی یه‌ده‌گی نهدۆزراوهش له هه‌رێمی كوردستان و رۆژئاوای عێراق هه‌یه.
له‌درێژه‌ی راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: زۆربه‌ی كێڵگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به پرۆژه‌ی هاوبه‌ش به‌ڕێوه‌ده‌برێن و زۆربه‌ی كۆمپانیاكان نایانه‌وێت به ته‌نیا به‌رپرسیارێتی به‌ڕێوه‌بردنی كێڵگه‌كان بگرنه ئه‌ستۆ و له زۆربه‌ی كێڵگه‌كاندا ، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 20%ی داهاتی به‌رهه‌مه‌كانی به‌رده‌كه‌وێت.